گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له نه‌جه‌ف ده‌دۆزرێته‌وه كه 500 روفاتی تێدایه
فازڵ ئه‌لغه‌ڕاوی له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ناوچه‌ی سایلۆی باكوری پارێزگای نه‌جه‌ف، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه كه به سه‌دان روفات له‌خۆده‌گرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه روفاته‌كان هی ئه‌و شه‌هیدانه‌ن كه له ساڵی 1991 دا شه‌هید كراون، به‌ڵگه‌و ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه نزیكه‌ی 500 روفات له گۆڕه‌كه‌دا هه‌ن و دوای راپه‌ڕینه شه‌عبانییه‌كه‌ی باشوری 1991 به‌شێوه‌یه‌كی دڕاندانه گولـله‌باران كراون.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له عیراق وتیشی: دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه له‌ڕێگه‌ی یه‌كێك له رزگاربووانی قه‌تڵوعامه‌كه‌وه بووه، دوای ئه‌نجامدانی روپێوییه‌كی مه‌یدانی و دیاریكردنی سنوره‌كه‌ی، له دوای مانگی ره‌مه‌زان ده‌ست به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كه ده‌كرێت.
ناوبراو ئاشكراشیكرد كه تائێستا ژماره‌ی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵانه‌ی له پارێزگای نه‌جه‌ف دۆزراونه‌ته‌وه گه‌یشتوونه‌ته 25 گۆڕ و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌یه روو له زیادبوون بكات.
