په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر زیادكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامان و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق نه‌گیشته هیچ ئه‌نجامێك
موحسین سه‌عدوون راگه‌یاند، كه‌مێك به‌ر له‌ئێسته كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری فراكسۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان له‌باره‌ی تاوتوێ كردنی پرسی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق كۆتایی پێ هات و نه‌گه‌یشتینه هیچ ئه‌نجامێك.
روونی كرده‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌باره‌ی زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له 9 ئه‌ندام بۆ 15 ئه‌ندام و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاری ده‌سته‌ی ئێسته‌ی كۆمسیۆن تاوتوێ كراوه، به‌ڵام له‌سه‌ر هیچ كام له‌و 2 پرسه نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام، له‌باره‌ی پرسی زیادكردنی ئه‌ندامانی كۆمسیۆن هاوپه‌یمانی كوردستانی هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، به‌ڵام فراكسۆنه‌كانی تر بۆچوونی جیاوازیان هه‌بوو كه ناكرێ بۆچوونه جیاوازه‌كان له‌راگه‌یاندن بێته ئاشكرا كرد، بۆیه ئه‌م پرسه نوشتی هێنا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له‌باره‌ی پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاری ئێسته‌ی ئه‌ندامانی كۆمسیۆنیش به‌شداربووان داوایان كرد ده‌بێ پرسی زیادكردنی ئه‌ندامانی كۆمسیۆن یه‌كلایی بكرێته‌وه ئه‌وسات قسه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ش ده‌كرێ، بۆیه نه‌توانرا برِیار له‌سه‌ر ئه‌و ماوه‌یه بدرێ كه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاری ئێسته‌ی ئه‌ندامانی كۆمسیۆن برِیاری له‌سه‌ر ده‌درێ، برِیار وایه سبه‌ی جارێكی تر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و نوێنه‌ری فراكسۆنه‌كان كۆببنه‌وه‌و بۆ دواجار برِیار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌درێت تا له‌كۆی ئه‌و 60 كه‌سه‌ی داواكاری بوون به‌ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوێی كۆمسیۆنی باڵا پێشكش كردووه 9 یان ئه‌گه‌ر زیاد كرا 15 ئه‌ندامی هه‌ڵبژێرین.
