عەلاوی: تاوتوێكردنی كارنامە چاكسازییەكەی هاوپەیمانیی نیشتمانی پێویستی بە 70 ساڵە
لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی \"عەرەب ئەلیەوم\""ی ئوردنی رای گەیاندووە، كارنامەی چاكسازیی هاوپەیمانیی نیشتمانی تەنیا بۆ كات بە فیڕۆدانە و هەوڵێكە بۆ رزگاركردنی مالیكی لە پرۆسەی لێپرسینەوە.
هەر لەبارەی كارنامەی چاكسازییەكەوە دەڵێ: تاوتوێكردنی ئەو بەندانەی كە لەو كارنامەیەدا هاتووە پێویستی بە 70 ساڵە.
ئاماژە بەوەش دەكا: تا ئێستە ئەو كارنامەیە نەگەیشتووەتە دەست لیستی عێراقییە.
عەلاوی بە رۆژنامەكەی وتووە: بڕیاری ئێمە بەردەوامیدانە بە پرسی لێپرسینەوە لە سەرۆك وەزیران لە دوای مانگی رەمەزانی پیرۆزدا و بۆ ئەو مەبەستەش ئێستە لە ئامادەكاریین.
ئاكانیوز"
