تەقینەوەکان عێراقیان هەژاند و دەیان کوژراو و بریىداری لێکەوتەوە
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند كە بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی مینڕێژكراوەوە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەختی عێراق، 4 كەس كوژران و 18ـیش بریندار بوون.
سەرچاوەیەك بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری گوت كە تەقینەوەكە لە رَێی ئۆتۆمبێلێكی مینڕێژكراوەوە بووە كە لە نزیك چێشتخانەیەكی \"شەعبی\"" نزیك بەڕێوەبەرایەتییەكی ڕەگەزنامە لە مەیدانی 83ـی نزیك لە شاری سەدری ڕۆژهەڵاتی بەغدا، ڕووی داوە و بە هۆیەوە 4 كەس كوژراون و 18ـیش بریندار بوون.
سەرچاوەیەکیش ریگەیاند کە بە هۆی زنجیرەیەک تەقینەوەوە نزیک بەغدا ١٠ کەس کوژراون و ٦٢ـیش بریندار بوون.
سەرچاوەکە گوتی کە ٣ تەقینەوە لە قەزای تاجی بووە کە یەکیان ئۆتۆمبێلێکی مینڕێژکراوە و لە گوندی فارس تەقێندراوەتەوە و هەروەها ٢ بۆمبی چێندراو لە گوندی حومزییاتی سەربە تاجی تەقیوەتەوە و هەرسێ تەقینەوەکەیش ٧ کەسی کوشتووە و ٢٨ـیش بریندار بوون.
مینێکیش کە لەسەر ڕێگەی قادسییە چێندراوە و بە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیدا تەقیوەتەوە و بە هۆیەوە ٣ کەس بریندار بوون. هەروەها ئۆتۆمبێلێکی مینڕێژکراویش کە لەسەر ڕێگەیەکی نزیک ناوچەی حوسێنییە تەقێراوەتەوە و بە هحیەوە ٣ کەس کوژراون و ٣١ـیش بریدار بوون."
