جەعفەری و عەلاوى خاڵە سەرەكییەكانى نووسە چاكسازییەكەى هاوپەیمانی تاوتوێ دەكەن
سەرچاوەكە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی ناردووە بۆ ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) گوتى، دوێنێ هەینی جەعفەری لە نووسینگەى تایبەتى خۆى پێشوازی كرد لە شاندێكی باڵاى لیستی عێراقییە بەسەرۆكایەتیی ئەیاد عەلاوى و محەمەد عەلاوى وەزیری گەیاندن و سەركردە لە هەمان لیست كرد.
پتر گوتى، جەعفەری لەگەڵ شاندى عێراقییە باسی خاڵە سەرەكییەكانى پێویست لە پرۆسەی چاكسازیی كرد كە گرینگە كارى لەسەر بكرێ و هەروەها باس لە بەردەوامبوون لەسەر گفتوگۆكردن و چڕكردنەوەى هەوڵی لایەنە سیاسییەكان بۆ چارەسەركردنى تەنگژەى ئێستە و گەڕانەوەى متمانەى نێوان لایەنەكان كرا.
ماوەیەكە جەعفەری لە گفتوگۆكردندایە و چەند رۆژێك بەر لە ئێستە لەگەڵ هەریەك لە ئوسامە نوجێفی سەرۆكی ئەنجوومەنى نوێنەران و سەركردەى لیستی عێراقییە و رۆژ نووری شاوێس جێگری سەرۆك وەزیران و سەركردەى هاوپەیمانیی كوردستان كۆ بویەوە.
ئاكانیوز
