مۆڵه‌تی موجاهیدین، بۆ مانه‌وه له كه‌مپی ئه‌شره‌ف، كۆتایی پێهات
به‌پێی رێككه‌وتنی پێشووتری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و حكوومه‌تی عێراق، بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵك، له كه‌مپی ئه‌شره‌ف بۆ كه‌مپی ئازادی، دوێنێ ئه‌م مۆڵه‌ته كۆتایی پێهات.
مارتین كۆبله‌ر، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له راپۆرتێكدا به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی راگه‌یاندووه هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی هه‌زار و 200 كه‌س له ئه‌ندامانی موجاهیدین له كه‌مپی ئه‌شره‌ف ماون و ئاماده نین شوێنه‌كه‌یان چۆڵ بكه‌ن.
حامید ئه‌لبه‌یاتی، نوێنه‌ری عێراق له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، داوای له وڵاتانی ئه‌ورووپا و وڵاتانی دیكه كردووه، وڵاتی دیكه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی موجاهیدین دابین بكه‌ن و گوتوویه‌تی حكوومه‌تی عێراق له‌وه زیاتر خۆی راناگرێت. كۆبله‌ریش داوای له به‌غدا كردووه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست نه‌داته توندوتیژی له دژی دانیشتووانی كه‌مپی ئه‌شره‌ف.
