عێراق هۆشداری ده‌داته توركیا
ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوز له‌زاری (عه‌لی ده‌باغ) وته‌بێژی حكومه‌تی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه، دوێنێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، دانیشتنی ئاسایی خۆی سازكردووه، له‌و دانیشتنه‌دا تاووتوێی پێشێلكارییه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا كراوه، به‌تایبه‌تی به‌زاندنی سنوری ئاسمانی عێراق له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه.
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق ئیدانه‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی توركیا ده‌كات، هاوكات هۆشداریش ده‌داته حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره، له‌هه‌ر پێشێلكارییه‌ك له‌سنوری ئاسمانی‌و وشكانی عێراق.
ده‌باغ جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، پێشێلكارییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سنوری ئاسمانی‌و وشكانی‌و سه‌روه‌ریی عێراق، كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌و هاوكات پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی دراوسێیه‌تی باشه.
