ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: لیستی سه‌در له‌گه‌ڵ لێپرسینه‌وه له مالکی نین به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان متمانه‌ی لێ‌بستێندرێته‌وه
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستانی\""شوان محه‌ممه‌د ته‌ها\"" له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر گوتی: \""فڕاکسیۆنه کوردستانیه‌کان و لیستی عێراقییه سوورن له‌سه‌ر لێپرسینه‌وه له نوری مالکی و سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کانیش کۆتایی پێ‌هاتووه، له ناوه‌ڕاستی مانگی ره‌مه‌زانیش داواکاری بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق ده‌کرێت.\""
شوان محه‌ممه‌د راشیگه‌یاند: \""ره‌وتی سه‌در ده‌ڵێت ئێمه به‌شداری له لێپرسینه‌وه ناکه‌ین به‌ڵام به‌شداری له لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالکی ده‌که‌ین ره‌نگه هه‌ندێک که‌س تاکو ئێستاش هه‌ڵوێستی ره‌وتی سه‌دریان لا روون نه‌بێت.\""
ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد: \""هاوپه‌یمانی نیشتیمانی لاپه‌ڕه‌یه‌کی چاکسازیی ئاماده کردووه و تاکو ئێستاش هه‌ر له‌ناو ئه‌و لیسته‌دا هاتوچۆ ده‌کات و بڕیاریش وایه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کان بکه‌ن به‌ڵام سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان به‌تایبه‌تیش کورد و عێراقییه و سه‌در پێیان وانییه ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه ده‌رئه‌نجامی هه‌بێت.\""
روونیشی کرده‌وه :\""پڕۆژه‌ی چاکسازی پێویستی به ئه‌قڵیه‌تێک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئالیه‌تێک بدۆزێته‌وه بۆ چاکسازی کردن.\"""
