رەوتی سەدر: 100 ئیمزا بۆ دیاریكردنی ژمارەی خولەكانی هەرسێ سەرۆكایەتی كۆ كراوەتەوە
بەپێی بەیاننامەیەك ئیقبال غورابی ئەندامی بارستەكە گوتی، ئەندامانی بارستەكەی و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەربەخۆ لەوانە سەباح ساعیدی پڕۆژەیاسای دیاریكردنی ژمارەی خولەكانی هەرسێ سەرۆكایەتییان بە تەنیا دوو خول پێشكێش كرد، وێڕای چارەسەركردنی پرسی حكوومەتی كارڕاییكردن یان لە كاتی دەستلەكاركێشانەوەی نیوەی ئەندامانی حكوومەت یان هەڵوەشاندنەوەی پەرلەماندا.
7ی مانگی رابردوو موقتەدا سەرد سەركردەی رەوتی سەدر داوای لە پەرلەمانی عێراق كرد دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسایەك بدەن كە ماوەی خولەكانی هەرسێ سەرۆكایەتی بە دوو خول دیاری بكا بۆ نەهێشتنی دروستبوونی دیكتاتۆری نوێ، وێڕای دانانی یاسای دادگەی فیدراڵ.
زیاتر گوتی، پێویستە ماوەی خولەكانی هەرسێ سەرۆكایەتیی لە عێراق بە دوو خول دیاری بكرێن بۆ ئەوەی خۆمان لە دروستبوونی دیكتاتۆری نوێ لە عێراق بەدوور بگرین و داوای لە پەرلەمان كرد دەنگ لەسەر بڕیارێك بدا لەو بارەوە.
ئەو داوایەی رەوتی سەدر هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامیی هەوڵەكانی لێپرسینەوە و وەرگرتنەوەی متمانە لە نووری مالیكی لەلایەن لیستی عێراقییە و لیستی هاوپەیمانیی كوردستان دوای كشانەوەی رەوتی سەدر لە بەرەی نەیار بۆ مالیكی.
ئاكانیوز
