له‌دوو ساڵدا، (20) هه‌زار كه‌س له‌عێراقدا تووشی شه‌كره بوون
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ستNNA كه‌وتووه، ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردووه‌وه تائێستا، (20) هه‌زار تووشبوو به‌نه‌خۆشی شه‌كره تۆماركراون‌و ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو (25) ساڵیه‌وه‌یه‌و زۆربه‌شیان له‌ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ن.
له‌ئێستادا نه‌خۆشی شه‌كره به‌یه‌كێك له‌و چوار نه‌خۆشییه نه‌گوازراوه درێژخایه‌نانه داده‌ندرێت، كه ده‌بێته هۆكاری مردن لهعێراقو جیهاندا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، نه‌خۆشی شه‌كره چه‌ندین جۆری هه‌یه، به‌ڵام دوو جۆریان زیاتر له‌عێراقدا بڵاوه، یه‌كه‌میان تووشی منداڵان دهبێتو په‌یوه‌سته به‌مێژووی خێزانی منداڵه‌كه‌وه، جۆری دووه‌میش، به‌هۆی قه‌ڵه‌ویه‌وه كه‌سانی باڵغ تووشی ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌رخسته‌ی مهترسیدارههنو ئاماژه به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌یان ده‌كات له‌نێوان منداڵانی عێراقدا.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شه‌كره‌و پێش‌گرتن لێی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق پێیوایه، باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌نجامدانی وهرزشو دووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌ژه‌می خێرا‌و ڕووكردنه خواردنی ماڵه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌متر ماده‌ی چه‌وری تێدایه‌و باش ده‌كوڵێندرێت.
