ده‌وامی ڕه‌سمی له‌سێ پارێزگای عێراقدا كه‌مده‌كرێته‌وه
(عه‌لی عه‌لاق) ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ڕۆژنامه‌ی (سه‌باح) بڵاویكرده‌وه، هه‌رسێ پارێزگاری (به‌سره‌و میسان‌و زیقار)ی ڕاسپاردووه، ئه‌گه‌ر پله‌كانی گه‌رما له‌و سێ پارێزگایه‌دا زۆر به‌رزبووه‌وه، ده‌توانن ده‌وامی ڕه‌سمی له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا بۆ كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆ كه‌مبكه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان به‌تایبه‌تی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت، له‌پێشه‌نكی كاره سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تدایه، له‌وباره‌یه‌شه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ڕاسپاردووه، له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمادا، بڕیاری پێویست به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی ڕه‌سمی بۆ كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆ بدات.
