كلینتۆن سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كات
ڕادیۆ (سه‌وا) بڵاویكرده‌وه، شه‌وی ڕابردوو (هیلاری كلینتۆن) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ردانێكی ڕه‌سمی گه‌یشته ئیسرائیل، چاوه‌ڕوانده‌كرێت (كلینتۆن) له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا كه (24) كاتژمێر ده‌خایه‌نێت، چاوی به (بنیامین ناتانیاهۆ) سه‌رۆك وه‌زیران‌و (شیمۆن پیرێز) سه‌رۆكی ئیسرائیل‌و (ئه‌فیگدۆر لیربمان) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و (ئیهود باراك) وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل بكه‌وێت، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانیشی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ئه‌و وڵاته‌دا، تایبه‌تده‌بێت به‌به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران‌و پڕۆسه‌ی ئاشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌گوێره‌ی ڕادیۆ (سه‌وا) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌و سه‌ردانه‌ی بۆ ئیسرائیل كۆتایی به‌و گه‌شته دێنێت كه بۆ ئه‌وروپا‌و ئاسیا‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجامیدا.
