ته‌ندروستی عیراق: 500 كه‌س توشی نه‌خۆشی ئه‌یدز بوون
له‌مباره‌یه‌وه د.زیاد تارق وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدراڵ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی فیداڵی كردوه بۆ بڕینه‌وه‌ی موچه‌یه‌كی مانگانه‌و بڕه‌كه‌شی له‌نێوان 250 تا 500 هه‌زار دینار دیاریكراوه‌و ناوی توشبوانیشی ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردوه تا ئه‌و بڕه پاره‌یه بیانگرێته‌وه.
وته‌بیێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه كه ئه‌و بڕه هاوكارییه داراییه ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به‌هۆی په‌یوه‌ندی سێكسی توشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوون، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه له‌عیراقدا زیاتر له 500 حاڵه‌تی تووش بوون به‌و نه‌خۆشیه تۆماركراوه‌و زۆربه‌شیان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه هاتونه‌ته عیراقه‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه مه‌ڵبه‌ندی نیشتمانی ئایدز هه‌ڵساوه به‌پێشكه‌شكردنی چه‌ندین وانه‌ی هۆشیاری بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشی ئایدز له‌میانه‌ی ئه‌و وۆرك شۆپ و كۆنگرانه‌ی كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ساز كراون.
لای خۆیه‌وه د.به‌هجت عه‌بدولڕه‌زا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ندی ناوبراو رونیكردوه‌ته‌وه كه ئه‌و وانانه له به‌غداو پارێزگای نه‌جه‌ف له میانه‌ی ئه‌و وۆرك شۆپانه وتراونه‌ته‌وه كه بۆ هۆشیار كردنه‌وه خه‌ڵك بۆ خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشیه سازكراوه، وتیشی: ئه‌و وۆرك شۆپانه به به‌شداری نوێنه‌ری زیاتر له 50 رێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی سازكراوه‌و جگه له ناساندنی ئه‌م نه‌خۆشیه رێگاكانی بڵاوبونه‌وه‌و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی تێیدا باسكراوه.
