لیستی عێراقییه كۆده‌بێته‌وه
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خباریه له‌زاری (حه‌سه‌ن به‌یاتی)یه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌كانی لیستی عێراقییه كۆده‌بنه‌وه، بۆ تاووتوێكردنی پرسی بانگهێشتكردنی (نوری مالكی) سه‌رۆك وهزیرانو كارنامه چاكسازییه سیاسییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌مڕۆ لیستی عێراقییه هه‌ڵوێستی خۆی یه‌كلاییده‌كاته‌وه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كارنامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی، یاخود به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بانگهێشتكردنی مالكی.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق هه‌وڵی خۆیان خسته‌گه‌ڕ، بۆ بانگهێشتكردنی مالكی بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مان، به‌ئامانجی متمانه‌سه‌ندنه‌وه له‌كابینه‌كه‌ی، هاوپه‌یمانیی نیشتمانی كارنامه‌یه‌كی چاكسازیی سیاسیی پێشنیاز كرد.
