عێراق یه‌ك هه‌ڵوێستی‌ نه‌گۆڕه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌سوریا هه‌یه‌

عێراق یه‌ك هه‌ڵوێستی‌ نه‌گۆڕه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌سوریا هه‌یه‌
وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق ڕایگه‌یاند، عێراق یه‌ك هه‌ڵوێستی‌ نه‌گۆڕی‌ به‌رامبه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی‌ سوریا هه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ گۆڕانكاری‌ له‌پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ سوریادا به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕێكوپێك بكرێت.

سایتی‌ (عه‌ره‌بیه‌) له‌زاری‌ (هۆشیاری‌ زێباری)ه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، عێراق په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ڕژێمی‌ دیمه‌شق‌و ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ڕووی‌ دارایی‌‌و مرۆییه‌وه‌ هاوكاری‌ هیچ لایه‌ك له‌ڕژێمی‌ سوریا‌و ئۆپۆزسیۆنی‌ ئه‌و وڵاته‌ ناكات.

زێباری‌ هۆشداریشدا له‌باره‌ی‌ مه‌ترسی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئاڵۆزی‌‌و شه‌ڕی‌ سوریا بۆ شه‌ڕی‌ تائیفی‌ له‌و وڵاته‌دا.
Top