پهلهمانتهرێکی کوردستانی: هەوڵەکان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی عێراق و نزیک کردنەوەی لایەنەکان بهردهوامن
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ماجد محەمەد، بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:\"لەجیهاندا هەر زمانی گفتوگۆ قبوڵ کراوە و هەردەشبێت بەگفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێن. هیچ کاتێک توندوتیژی کێشەو ئاریشەکان چارەسەر ناکات\"".
ماجد محەمەد، گوتی:\""هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەردەوامن و وەکو دیاریشە کۆبونەوە ئەنجام دەدرێت و نامە لەنێوان لایەنەکان و نوێنەری لایەنەکاندا دەنێردرێت \"".
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئاماژەی بۆئەوەش کرد:\""کۆنگرەی نیشتیمانی بەواتای گفتوگۆ دێت. وەکو دیاریشە هیچ کاتێک گفتو گۆ بەسەر ناچێت، هەربۆیە کاتی کۆنگرەی نیشتیمانیش بەسەر نەچووە\""."
