عێراقییه هیچ كه‌سێكی دیكه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری كاندیدناكات
(محه‌مه‌د خالدی) به‌ئاژانسی هه‌واڵی (ئیخباریه)ی ڕاگه‌یاند، بابه‌تی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان له‌ئێستادا كۆتایی پێهاتووه، لیستی عێراقییه دوو ساڵه داوای یه‌كلاكردنه‌وه‌و دانانی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان ده‌كات، وتیشی:\"دوو ساڵ به‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تدا تێپه‌ڕیوه، تائێستا وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه، دانانی وه‌زیریش له‌ئێستادا هیچ سودێكی نابێت\"".
سه‌باره‌ت به‌پرسی بانگهێشتكردن‌و لێپرسینه‌وه‌ی (مالكی) په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی لیستی عێراقییه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، لیسته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وامه له‌بانگهێشتكردن‌و لێپرسینه‌وه‌ی (نوری مالكی) له‌په‌رله‌ماندا."
