ڕه‌وشی ئه‌منی عێراق له24 كاتژمێری ڕابردوودا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی پارێزگای به‌غدا به (سۆمه‌ریه نیوز)ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی موگناتیسی به‌ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نیدا له‌ناوچه‌ی (حه‌ی عه‌دل) له‌خۆرئاوای به‌غدا یه‌ك كه‌س برینداربوو، له‌قه‌زای مه‌دائنی باشووری شاری به‌غدا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراوه‌وه دوو هاوڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون، له‌ناوچه‌ی سڵێخ له‌باكووری شاری به‌غدا، له‌هێرشێكی چه‌كداریدا فه‌رمانده‌ی لیوای (44) له‌فیرقه‌ی (11)ی سوپای عێراق كه پله‌كه‌ی عه‌قید ڕوكنه به‌سه‌ختی برینداربوو، هێزه ئه‌منییه‌كانیش له‌هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان‌و پشكنیندا والی نوێی ڕێكخراوی قاعیده‌یان له‌شاری به‌غدا ده‌ستگیركرد، كه لێپرسراوه له‌سه‌رجه‌م كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی قاعیده له‌به‌غدای پایته‌ختدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ته‌وقیتكراو له‌ناوچه‌ی (عه‌كیدات) له‌ناوه‌ڕاستی شاری موسڵ منداڵێك كوژرا‌و پۆلیسێك برینداربوو، له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا له‌شاری موسڵ سه‌ربازێكی سوپا‌و هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی برینداربوون.
له‌پارێزگای كه‌ركوكیش، هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگاكه له‌هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان‌و پشكنیندا پێنج كه‌سی داواكراویان به‌تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیركرد، له‌باشووری كه‌ركوك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ته‌وقیتكراوه‌وه چوار پۆلیس برینداربوون، له‌باشووری شاری كه‌ركوكیش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراوه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌یه‌كی پۆلیس‌و پاسه‌وانێكی برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش له‌پارێزگای دیوانیه به (سۆمه‌ریه نیوز)ی ڕایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ناوچه‌ی (ئوم ته‌باشی) له‌باكووری دیوانیه ته‌رمی پۆلیسێكیان دۆزییه‌وه كه به‌چه‌قۆ كوژرابوو.
له‌پارێزگای دیاله‌ش، له‌چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگاكه‌دا كه له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیادا ئه‌نجامیاندا، توانیان هه‌شت كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن، كه چواریان داواكراون به‌تۆمه‌تی تیرۆر، له‌باكووری خۆرهه‌ڵاتی شاری به‌عقوبه هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌رمی هاوڵاتییه‌كیان دۆزییه‌وه كه ئاسه‌واری گولله‌ی پێوه‌بووه
