هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاماده‌یه ماده‌ی 140 جێبه‌جێبكات
(ئیمان عه‌بدولڕه‌زاق حه‌سه‌ن) له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی (ئیخباریه) ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوای پێكهێنانی لیژنه‌ی چاكسازی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانی‌و ڕاگه‌یاندنی كارنامه‌ی چاكسازی، كه مه‌به‌ست لێی، نزیككردنه‌وه‌ی ڕاوبۆچوونی لایه‌نه‌كان‌و دانیشتنه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ، چاوه‌ڕوانده‌كرێت كێشه‌ی سیاسی وڵات به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن بچێت.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی وتیشی:\"هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاماده‌یه داواكاری سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ جێبه‌جێبكات، به‌مه‌رجێك ئه‌و داوایانه یاسایی‌و ده‌ستووری بن‌و خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات بكات\"".
(ئیمان عه‌بدولڕه‌زاق) جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، داوای ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ماده‌ی (140)، داوای لیستی عێراقییه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بۆ سیاسیه‌ته ستراتیژییه‌كانه، كه ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی دانیشتن‌و گفتوگۆوه جێبه‌جێبكرێن.
"
