دادگاییكردنی هاشمی بۆ 24ی ئه‌م مانگه دواخرا
دوای ئه‌وه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق پێنجه‌م دانیشتنی دادگاییكردنی (تارق هاشمی) جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقی بۆ كاتێكی نادیار دواخست، (عه‌بدولستار بیرقدار) وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له‌لێدوانێكدا بۆ (سۆمه‌ریه نیوز) ته‌ئكید له‌وه‌كرده‌وه، دادگای باڵای تاوانه‌كان بڕیاریدا دادگاییكردنی (هاشمی)و ژماره‌یه‌ك له‌پاسه‌وانه‌كانی بۆ ڕۆژی (24)ی ئه‌م مانگه دوابخات.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاشكرایكرد، دواخستنی پێنجه‌م دانیشتنی دادگاییكردنی (هاشمی)و پاسه‌وانه‌كانی بۆ ڕۆژی (24)ی ئه‌م مانگه، له‌سه‌ر داوای تیمی پارێزه‌رانه له(هاشمی)و پاسه‌وانه‌كانی.
