جه‌عفه‌ری: وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه و لێپرسینه‌وه له مالیكی ده‌ستوورییه
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی رایگه‌یاند پڕۆژه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ چاكسازیكردنی پرۆسه‌ی سیاسی جێگره‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق و كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و نه‌جه‌ف نییه، به‌ڵكو ته‌واوكه‌ری ئه‌وانه.
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ده‌ڵێ \"ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ولێر و نه‌جه‌ف خراوه‌ته‌ڕوو ده‌ستوورییه له‌باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی و لێپرسینه‌وه‌ی له په‌رله‌مان ، به‌ڵام له‌سه‌ری رێكنه‌كه‌وتووین وه‌ك ئه‌وه‌ی چۆن رێكنهكهتووین له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و یاخود له‌سه‌ركارلابردنی ئوسامه نوجه‌یفی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق\"".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دانووستان و گفتوگۆ باشترین رێگه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان.
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئه‌وقسانه‌ی له‌میانه‌ی ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه كرد كه ئێواره‌ی دوێنێ له به‌غدا ئه‌نجامیدا.
رووداو"
