عه‌للاوى؛ مالكى به هێنان و بردنى كارته‌كان و تێلكه‌ڵكردنیان تاوانبار كرد
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له عه‌للاوى ئاشكراى كرد كه ئه‌یاد عه‌للاوى لێدوانه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى مالكى سه‌باره‌ت به چالاككردنى په‌ڕاوى چاكسازیه‌كان و پێكهێنانى لیژنه بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته، ئامانج لێى ته‌نها شێواندنى ڕاستیه‌كان و تواندنه‌وه‌ى ئیستیحقاقه‌كان و هه‌روه‌ها عه‌للاوى ئه‌م هه‌وڵانه‌ى مالكى به تێكه‌ڵكردنى كارته‌كان وه‌سفكرد.
سه‌رچاوه‌كه گووتیشى\" عه‌للاوى ئاگادارى په‌یوه‌ندیه‌كانى ئه‌م دواییه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى سیاسى ووڵات له نێوان مالكى و موقته‌دا سه‌در بووه، وه‌ك سه‌رچاوه‌كه له سه‌ر زارى عه‌للاوى ئاماژه‌ى پێكرد مالكى هه‌وڵى به ده‌سخستنى كات ده‌دات ئه‌مه‌ش له پێناو شێواندنى ڕاستیه‌كان له ڕێَگه‌ى ئه‌نجامدانى كوده‌تا به سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كانى پێش‌و.
هاوكات ئیئتیلافى عێراقییه داوا ده‌كات كه سه‌رجه‌م ڕێكه‌وتنه‌كانى پێشوو له‌وانه‌ش ڕێككه‌تنامه‌ى هه‌ولێر به ته‌واوى ناوه‌ڕۆكه‌كیه‌وه له لایه‌ن مالییكه‌وه جێبه‌جێبكرێت و شه‌ڕاكه‌تى ڕاسته‌قینه له پرۆسه‌ى سیاسى ووڵات بێته كایه‌وه.
هاوپه‌یمانى نیشتمانى لیژنه‌یه‌كى بۆ چاكسازیكردن له ووڵات پێكهێناوه، پێشتریش موقته‌دا سه‌در سه‌باره‌ت به كارى لیژنه‌كه رایگه‌یاندبوو كه پێویسته لیژنه‌كه لیژنه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ بێت نه‌ك لیژنه‌ى نورى مالكى بێـت.
"
