عێراق 36 فڕۆكه‌ى F16 ده‌كڕێت

عێراق 36 فڕۆكه‌ى F16 ده‌كڕێت

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كه‌ دوێنێ بڵاوكرایه‌وه‌ وه‌زیری به‌رگری عێراق پێشوازی كردووه‌ له‌ وه‌فدێكی كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنی فڕۆكه‌ی F16 و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به‌نیازه‌ ژماره‌ى كڕینی فڕۆكه‌ی جۆری F16 له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا زیادبكات، كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنیش نمونه‌ی نوێی فڕۆكه‌كه‌یان خستووه‌ته‌ به‌رده‌ست، كه‌ حكومه‌تی عێراق گرێبه‌ستی كڕینی 18 فڕۆكه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ مۆركردووه‌‌و بڕیاریشه‌ له‌ قۆناغی دووه‌مدا گرێبه‌ستی كڕینه‌كه‌ بگه‌یه‌نێته‌ 36 فڕۆكه‌.

ساڵى رابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاندبوو كه‌، به‌ دوو قۆناغ 36 فڕۆكه‌ی جۆری F16 له‌ ئه‌مریكا ده‌كڕێت، هه‌روه‌ك حكومه‌تی ئه‌مریكاش ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌.
فڕۆكه‌ی F16 به‌رهه‌می كۆمپانیای (جه‌نه‌راڵ داینامیكس)ی ئه‌مریكیه‌، كه‌ زیاتر له‌ 20 وڵاتی جیهان به‌كاریده‌هێنن و یه‌كێكه‌ له‌و فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌رانه‌ی كه‌ زۆرترین خواستی له‌سه‌ره‌.


-رووداو
Top