حكومه‌تی عیراق بودجه‌ی ته‌واوكاری په‌سه‌ندكردو هه‌رێمیش دوو تریلیۆن دیناری به‌رده‌كه‌وێت
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به PUKmediaی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بودجه‌ی ته‌واوكاری ساڵی 2012ی عیراقی په‌سه‌ند كردووه كه بڕه‌كه‌ی 10 تریلیۆن و 875 ملیار دیناره‌و هه‌شت تریلیۆنی ئه‌و بودجه‌یه‌ش بۆ دامه‌زراندنی 40 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی ته‌رخانده‌كرێت و پشكی هه‌رێمی كوردستانیش له‌بودجه‌ی ته‌واوكاری و رێژه‌ی دامه‌زراندنه‌كه 17% ده‌بێت.
وتیشی: له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2012ی عیراقدا له‌ناو بوجه‌دا ئه‌وه جێگركرا كه له‌عیراقدا 58 هه‌زار 900 پله‌ی وه‌زیفی دابمه‌زرێندرێت و له‌و رێژه‌یه‌ش هه‌رێمی كوردستان پشكی 17% به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان پێش په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ته‌واوكاری بڕیاریدا 17 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی دابمه‌زرێنێت، واته ئه‌و 40 هه‌زاره‌ی بڕیاره له‌سه‌ر بودجه‌ی ته‌واوكاری له‌عیراقدا دابمه‌زرێنرێت كه 17%ی به‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت، هه‌رێم جگه له‌و 17 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفییه هیچ كه‌سێكی تر دانامه‌زرێنێت، به‌ڵام پێویسته حكومه‌تی عیراق ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ دامه‌رزاندنی پله‌ی وه‌زیفی دیاریكراوه له‌بودجه‌ی ته‌واوكاری بیدات به‌هه‌رێمی كوردستان كه بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی دوو تریلیۆن دینار ده‌بێت.
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌فته‌ی داهاتوو بودجه‌ی ته‌واوكاری ده‌گاته ده‌ست لیژنه‌كه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ ده‌كرێت و ده‌بێت له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا په‌سه‌ند بكرێت.
لای خۆشیه‌وه عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ته‌واوكاری عیراقه‌وه رایگه‌یاند: بڕی بودجه‌كه 10 تریلیۆن و 875 ملیار دیناره‌و بڕی تریلیۆنێكی بۆ پرۆژه‌كانی بواری كاره‌باو تریلیۆنێك و 400 ملیار دیناریشی بۆ دابینكردنی پسوڵه‌ی خۆراك و تریلیۆنێكی تریشی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری 830 ملیار دیناریشی بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه شه‌ڕی كوه‌یت ده‌بێت.
ده‌باغ راشیگه‌یاندوه: له‌سه‌ر بودجه‌ی ته‌واوكاری 40 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی داده‌مه‌زرێنرێن كه 24 هه‌زار پله‌یان بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و به‌رگری ده‌بێت و ئه‌وه‌ی تریشی كه ده‌مێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی تر ده‌بێت، ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست دامه‌زراون ده‌رفه‌تی زیاتریان پێده‌درێت كه به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌ی دابمه‌زرێن.
