سه‌رۆكایه‌تی كۆمار: ره‌وشی ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی زۆرباشه
به‌یاننامه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تاڵه‌بانی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه كه پرۆسه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی سه‌ركه‌وتوو بووه، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه رۆژی 2/7 سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری سروشتی گوازراوه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی تر له ده‌وروبه‌ری به‌رلین-ی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگهیا
ندووه كه گۆرِینی جومگه‌ی ئه‌ژنۆی سه‌رۆك تاڵه‌بانی له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه‌و پاش ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ری سروشتی و راهێنانی وه‌رزشی بۆ ده‌كرێت، ئێستا له‌قۆناغه‌كانی پشوودایه‌و به‌سه‌رپه‌رشتی كارمه‌ندی پزیشكی پسپۆرِ راهێنانه سروشتییه‌كان ئه‌نجامده‌دات.
ئاشكراشیكردووه كه پشكنینه پزیشكییهكانیشی كه له رابردودا بۆی ئه‌نجامدراوه له نه‌خۆشخانه، ده‌ركه‌وتووه كه سه‌رجه‌م فرمانه جهستهیبهكانی سروشیتین و هیچ لادانیَك له پێوه‌ره پزیشكییه‌كان تۆمار نه‌كراون.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریشدا هاتووه، پاشئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار چاره‌سه‌ری سروشتی و چاره‌سه‌ره‌كانی كۆتایی پێهێنا خۆی ئاماده ده‌بێت كه پشت به‌یه‌زدان بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵات.
هه‌رله‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه سه‌رۆك تاڵه‌بانی ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌ركرده سیاسییه‌كان له ئه‌ڵمانیا سه‌ردانیان كردووه‌و باسیان لهدواگۆڕانكارییهكانی عیراق كردووه‌و به وردی چاودێری ره‌وش و گۆرِانكارییهكانی ناو عیراقی كردووه، په‌رۆشی خۆشی دهربرِیوه كه عیراق له كێشه‌كان ده‌ربازی ببێت له‌رێگه‌ی گفتوگۆی نیشتمانیه‌وه كه هه‌ستی لێپرسراوێتیه به‌رامبه‌ر به گه‌ل.
له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار له‌جیاتی سه‌رۆك تاڵه‌بانی سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووه كه به په‌رۆشه‌وه چاودێری ره‌وشی ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی-یان كردووه‌و هیوای چاكبونه‌وه‌یان بۆ خواستووه.
