عێراق داوا له ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ده‌كات پشگیری ده‌سپێشخه‌ری ئه‌نان بكه‌ن
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆتایی به‌و كۆنگره دوو رۆژییه دێ كه كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی پێی هه‌ڵساوه له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسڕ سه‌باره‌ت به ئۆپۆزیسیۆنی سوریا. كه زیاتر له 250 كه‌سایه‌تی به‌شدارن كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو چینه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌كه‌ن.
هۆشیار زێباری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سه‌رۆكی خولی دانیشتنه‌كانی كۆمكاری عه‌ره‌بی وته‌ی عێراقی پێشكه‌شی دانیشتنه‌كه كرد، تێیدا داوای له ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كرد ریزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن و، داوایشی كرد پشگیری ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی كوفی ئه‌نان، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی بكه‌ن، تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه ده‌سه‌ڵات بگوازرێته‌وه له سووریا.
كۆفی ئه‌نان، ده‌ستپێشخه‌ری پێكهێنانی حكومه‌تێكی گوزراوه ده‌كات له نێوان ئۆپۆزیسیۆن و رژێمی سووریا و له كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو جنێف پشتگیری لێكرا.
ئه‌م وتانه‌ی زێباری له‌كاتێكدایه كه پێشتر ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سووریا سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی ئه‌نان و كۆنگره‌كه‌ی جنێف رایانگه‌یاندبوو \"ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی جنێف چاوه‌ڕێمان ده‌كرد، جوڵه‌یه‌كی باشتر بوو له‌وه‌ی ئێستا و ده‌مانویست به‌جدی و كاریگه‌رتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا بكات، به‌تایبه‌تی دووای ئه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وته خوێناوی و دڕنده‌كانی بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا بوو\""
زێباری له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا به‌ناوی عێراق، پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌لی سووریا دووپاتكرده‌وه و دیاریكردنی چاره‌نووسیان به‌مافی خۆیانی زانی، ره‌خنه‌ی توندیشی له هه‌ڵوێسته‌كانی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا گرت كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو."
