عەدنان ئەنوەربەگ: بە پێشنیازی ئێمە، یەكیەتیی ئەورووپا لە گواستنەوەی دانیشتووانی كەمپی ئەشرەف پەلە دەكات
سەرۆكی فیدڕاسیۆنی رێكخراوە ناحكوومییەكان لە هەرێمی كوردستان، عەدنان ئەنوەر بەگ، بۆ ئاژانسی پەیامنێر رایگەیاند، فیدڕاسیۆن وەك ئەركێكی مرۆڤایەتی چەندین پێشنیازی بۆ یەكیەتیی ئەورووپا بەرز كردووەتەوە، لەبارەی گواستنەی دانیشتووانی كەمپی ئەشرەف، كە پەنابەری ئێرانی تێیدا نیشتەجێن و پێشنیازەكان بەهەند وەگیراون.
سەرۆكی فیدڕاسیۆنی رێكخراوە ناحكوومیەكانی كوردستان دەڵێت \"كاتی خۆی دانیشتووانی كەمپی ئەشرەف بەهیچ شێوەیەك ئامادە نەبوون بگوازرێنەوە بۆ كەمپی حوریەی نزیك بەغدا، بەڵام دوای هەوڵێكی زۆر ئێمە توانیمان باوەڕ بە بەرپرسانی كەمپی ئەشرەف بێنین تا بگوازرێنەوە بۆ كەمپی حوریە.\""
عەدنان ئەنوەربەگ لە درێژەی لێدوانەكەیدا گۆتی\""دوای گواستنەوەیان بۆ كەمپی نوێ حكوومەتی عێراق خزمەتگوزارییەكانی لەسەر كەمپەكە بڕیوە، بۆیە پێشنیازمان ناردووە بۆ یەكیەتیی ئەورووپا پەلە بكرێت لە گواستنەوەیان و ئەوانیش پێشنیازەكەی ئێمەیان بەهەند وەرگرتووە و كار دەكەن بۆ گواستنەی دانیشتووانی كەمپەكە لە كاتێكی زوودا\"".
"
