عادل بەرواری: لیستەكان بڕوایان بە مالیكی نەماوە

عادل بەرواری: لیستەكان بڕوایان بە مالیكی نەماوە
ڕاوێژكارێكی پێشووی نووری مالیكی، جەخت دەكاتەوە لەوەی كە قەوارە سیاسییەكان لە بڕیاری لێپرسینەوە و سەندنەوەی متمانە پاشگەز نابنەوە، چونكە ئەزموونەكانی پێشوو ئاماژەن بەوەی كە ڕێككەوتنەكان تەنیا مەرەكەبی سەر كاغەز بوون. هاوكات دەڵێت هیچ زەوینەیەكیش بۆ بڕواكردن بە دەستپێشخەرییەكەی مالیكی، لە ئارادا نییە.
ڕاوێژكاری پێشووی سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل بەرواری، ئەمڕۆ سێشەممە، بە مالبَپەڕی ئەخبارییەی ڕاگەیاندووە \"هاوپەیمانەتیی هەولێر – نەجەف كە لە نێوان(لیستی عێراقییە، هاوپەیمانیی كوردستانی و لیستی ئەحرار)ـدا بوو، سەرباری هەوڵی هاوپەیمانیی نیشتیمانی بۆ چاكسازی، لەو بڕیارەی خۆی كە لێپرسینەوە سەندنەوەی متمانەیە لە نووری مالیكی، پەشیمان نابێتەوە.\""

زیاتر گوتی: \""لیستە سیاسییەكان ئەزموونیانت لەگەڵ كۆبوونەوە و بەڵێن و ڕێككەوتنەكان هەیە كە لە كۆتاییدا تەنیا وەك مەرەكەبی سەر كاغەز ماونەتەوە، \""هەر لەبەر ئەوە بڕوایان پێی نەماوە.

بەرواری گوتیشی كە هاوپەیمانیی هەولێر – نەجەف، لیژنەیەكی هاوبەشی پێكهێناوە بۆ ڕێكخستن و ئامادەكردنی ئەو سەرپێچییە دەستوورییانەی لە لایەن نووری مالیكییەوە ئەنجام دەدرێن؛ هەروەها بۆ ئەو مامەڵەیە و پەرواێزخستنانەی مالیكی كە لە بەرانبەر لیستەكانی دیكەدا دەیكات."
Top