نوێنه‌رێکی کورد: واده‌ی بانگهێشت کردنی مالکی بۆ په‌رله‌مان دیار نییه
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی کورستانی \""سه‌عید خۆشناو\"" به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: \""سێ لیژنه پێک هێنراوه به‌مه‌به‌ستی بانگهێشت کردن بۆ لێپرسینه‌وه له نوری مالکی و هه‌رکاتێکیش لیژنه‌ی یاسایی به‌ڵگه‌نامه‌ی ته‌واوی کۆکرده‌وه و لایه‌نه سیاسیه‌کان گه‌یشتنه بڕوای ته‌واو، ئه‌وکات بانگهێشت ده‌کرێت.\""
سه‌عید خۆشناو گوتی: \""بابه‌تی لێپرسینه‌وه له مالکی زۆر ئاسانه. 25په‌رله‌مانتار داوایه‌ک ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌که‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به‌ڵام ناکرێت بێته په‌رله‌مان و چه‌ند پرسیارێكی لێ بکرێت و ته‌واو، بۆیه ده‌بێت به‌ڵگه‌ی پێویست ئاماده بکرێت.\""
ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد: \""تائێستا واده‌یه‌ک دیاری نه‌کراوه بۆ بانگهێشت کردنی نوری مالکی بۆ لێپرسینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی و باگهێشتهکهشی دوای ئاماده‌کردنی به‌ڵگه‌نامه‌کان ده‌بێت له‌لایه‌ن لیژنه‌که‌وه.\"""
