فڕۆكەیەك كە چاودێریی ئەنجوومەنی وەزیرانی كردووە خرایە خوارەوە

فڕۆكەیەك كە چاودێریی ئەنجوومەنی وەزیرانی كردووە خرایە خوارەوە
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كرد كە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی هاوشێوەی فڕۆكەی چاودێری، كە لێدانی ناوچەی ئەنجوومەنی وەزیران و ژووری كردەكانی بەغدای بە ئامانج گرتبوو، خراوەتە خوارەوە.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، هەفتەی ڕابردوو، ڕێكخراوی قاعیدە فڕۆكەیەكی بچووكی چاودێریكردنی بۆ بەئامانجگرتنی ئەو ناوچەیەی كە ئەنجوومەنی وەزیران و ژووری كردەكانی بەغدای لێیە بە كار براوە، بەڵام لە لایەن دەستگاكانی ئەمنیی بەغداوە خراوەتە خوارەوە.

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیەی كە زانیارییەكانی بۆ ڕۆژنامە ئەلیكترۆنییەكەی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی ئاشكرا كردووە، ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانە بچووكەی چاودێریكردن، بەپێی پشكنینی پارچەكانی لە لایەن تیمی پسپۆڕەوە، لە عێراق دروست كراوە.
Top