ئامانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی فدیراسیۆنی په‌نابه‌رانی له‌عیراق و كوردستان بهPUKmedia ی راگه‌یاند: له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه ئاگادار كراینه‌وه له‌دانیشتنی دوێنێی په‌رله‌مانی عیراق چوار خاڵی گرنگ په‌سه‌ندكراوه له‌سه‌ر ره‌وشی په‌نابه‌رانی له‌وانه ئیلغا كردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌په‌نابه‌ر به‌زۆر ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ كوردستان له‌ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداده‌وه بۆ كوردستان و له‌سه‌ر حكومه‌تی عیراق پێویسته به‌دواداچوون بكات بۆ ئه‌و نووسراوانه‌ی كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی سوید‌و نه‌رویج و ئه‌و وڵاتانه‌ی تر كه‌له‌سه‌ر په‌نابه‌ران هه‌یه، له‌گه‌ڵ هێڵی ئاسمانی عیراقی ئیجرائاتی یاسایی ئه‌و كۆمپانیایانه بكات كه په‌نابه‌ران به‌زۆرده‌نێرنه‌وه ، خاڵێكی تریشی بریتییه له‌كۆنفرانسێكی نیشتمانی ساز بكرێت و په‌رله‌مانتاران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران به‌شێكبێبن له‌كۆبوونه‌وه‌كه.