برازایه‌كی سه‌دام له‌ نه‌مسا ده‌ستگیرده‌كرێت

برازایه‌كی سه‌دام له‌ نه‌مسا ده‌ستگیرده‌كرێت
وه‌زاره‌تی ناوخۆ نه‌مسا راگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ برازایه‌كی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی له‌ سێداره‌دراوی عیراقیان ده‌ستگیركردووه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی نه‌مسا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه‌ هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ له‌ نزیك ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا برازایه‌كی سه‌دام حسێن- یان به‌ناوی به‌شار ده‌ستگیركردووه‌، (به‌شار) ی ته‌مه‌ن 42 ساڵان هیچ به‌ڵگه‌و پێناسێكی پێ نه‌بووه‌و پاش ده‌ستگیركردنی داوای مافی په‌نابه‌رێتی سیاسی له‌ نه‌مسا كردووه‌.

رۆژنامه‌ی \"كرونن سایتونگ\"" نه‌مسا له‌ دوایین ژماره‌ی خۆیدا بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و برازایه‌ی سه‌دام تۆمه‌تباره‌ به‌ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ عیراقدا."
Top