موجاهیدین، كه‌مپی ئه‌شره‌ف چۆڵ ناكات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵكی ئێرانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه بۆیان نییه هیچ مه‌رجێك بۆ چۆڵ كردنی كه‌مپی ئه‌شره‌ف دیاری بكه‌ن و پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانیان ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێت.
هه‌تا ئێستا زیاتر له 2 هه‌زار ئه‌ندامی رێكخراوی موجاهیدین له دانیشتووانی كه‌مپی ئه‌شره‌ف، له ماوه‌ی 3 مانگی رابردوودا گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپی ئازادی له نزیك به‌غدا و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی داوای په‌نابه‌ریه‌تییه‌كانیان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ڤیكتۆریا نۆلاند، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له به‌یاننامه‌كه‌دا گوتوویه‌تی سه‌ركردایه‌تیی رێكخراوی موجاهیدین ماوه‌ی مانگ و نیوێكه پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی دانیشتوانی كه‌مپی ئه‌شره‌فی راگرتووه و رێگه نادات كاره‌كان جێبه‌جێ بكرێت.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به بی بی سی گوتووه موجاهیدین هیواداره قه‌یرانی سیاسیی ئێستای عێراق ببێته هۆی رووخانی كابینه‌كه‌ی مالیكی و به‌مجۆره فشاری حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر موجاهیدین كه‌م ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها گومانی ئه‌وه هه‌یه، موجاهیدین هیوادار بێت به‌پێی بڕیاری دادگایه‌كی واشنتۆن بۆ بڕیاردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به تیرۆریست بوون یان نه‌بوونی ئه‌و رێكخراوه، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بڕیار بدات موجاهیدین له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بسڕێته‌وه.
حكوومه‌تی عێراق دوای دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، تا سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ده‌رفه‌تی بۆ چۆڵ كردنی كه‌مپی ئه‌شره‌ف و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی موجاهیدین داناوه.
