بڕیاره‌ سبه‌ی دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگایی كردنی تارق هاشمی و پاسه‌وانه‌كانی به‌ڕێوه‌ بچێت

بڕیاره‌ سبه‌ی دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگایی كردنی تارق هاشمی و پاسه‌وانه‌كانی به‌ڕێوه‌ بچێت
وا بڕیاره‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ دادگایی كردنی تارق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌ پاسه‌وانانی به‌تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستپێبكاته‌وه‌ .

دادگای تایبه‌ت به‌ دادگایی كردنی هاشمی و پاسه‌وانانی له‌ سی و یه‌كی مانگی ڕابردوو بڕیاریدا به‌ دواخستنی دادگاییكردنه‌كه‌ بۆ نۆزده‌ی ئه‌م مانگه‌ .

شایانی باسه‌ تارق هاشمی ئێستا له‌ ولاتی توركیایه‌ و ڕه‌تیكرده‌وه‌ كه‌ ئاماده‌ی به‌رده‌م دادگا بێت بۆ به‌رگری كردن له‌ خۆی له‌ دۆسیه‌كانی هاندانی تایفه‌گه‌ری و ژماره‌یه‌ك له‌ كرده‌وه‌ی كوشتن و ته‌قاندنه‌وه‌و به‌ئامانج كردنی چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌منی.
Top