به مه‌به‌ستی پشكنینی پزیشكی تاڵه‌بانی ئه‌گه‌یشته ئه‌ڵمانیا
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق بڵاویكرده‌وه، بڕیاره راسته‌وخۆ تاڵه‌بانی پشكنینی پزیشكی پێویستی بۆ بكرێت به پێی ئه‌و خشته پزیشكییه‌ی كه بۆی دانراوه.
مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، جه‌لال تاڵه‌بانی به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی گه‌یشته ئه‌مه‌ریكا‌و له‌وكاته‌ی له میدیاكانه‌وه باس خراپبونی ڕه‌وشی ته‌ندروستی تاڵه‌بانی كرابوو.
چه‌ند ساڵێكه تاڵه‌بانی كێشه‌ی ته‌ندروستی له‌قاچه‌كانیدا هه‌یه‌و بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕوو له نه‌خۆشخانه‌ی مایۆ كلینكی له‌ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، ساڵی 2007 كه بۆ جاری یه‌كه‌م باری ته‌ندروستی تاڵه‌بانی تێكچوو گه‌یه‌ندرایه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه.
هه‌روه‌ها ساڵی 2008یش به مه‌به‌ستی وه‌گرتنی چاره‌سه‌ركردنی پزیشكی چه‌ند رۆژێك له نه‌خۆشخانه‌ی شاهانه‌ی ئوردن مایه‌وه.
