كوتله‌ی ئه‌حرار: سورین له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالكی
له‌مباره‌وه موشڕق ناجى گووته‌بێژى كوتله‌ى ئه‌حرار له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند هه‌ڵوێستى ڕه‌وتى سه‌در له‌م ته‌نگژه سیاسیه‌ى ئه‌م دوایانه‌ى وڵات نه‌گۆڕاوه، ناجى دووپاتیشیكرده‌وه كه سه‌ره‌راى ئه‌نجامدانى په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنى له نێوان مالیكى و سه‌در، به‌ڵام بژارده‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له مالیكى هه‌ر له ئارادایه،
له به‌رامبه‌ردا هادى ئهلزالمی گووته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى ویفاقى نشتیمانى له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسى ئاكانیوز رایگه‌یاند لایه‌نه سیاسیه‌كان سوورن له سه‌ر ڕێوشوێنه‌كانى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له حكوومه‌تى ئێستا به سه‌رۆكایه‌تى مالیكى، ئهلزالمى گوتیشى دواى كۆتایى هاتنى پشووى یاسایى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، رێوشوێنه‌كان له باره‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له نوری مالكی ده‌ستپێده‌كات.
