سەدر داوا لە حكوومەتی عێراق دەكات گەلیش وەك ناوچەی سەوز بپارێزێت

سەدر داوا لە حكوومەتی عێراق دەكات گەلیش وەك ناوچەی سەوز بپارێزێت
ڕابەری ڕەوتی سەدر، موقتەدا سەدر، داوای لە حكوومەتی عێراقی فیدرال كرد كە هەر وەك چۆن لە ڕووی ئەمنییەوە ناوچەی سەوز لە بەغدا دەپارێزێت، هەر ئاوایش گەل بپارێزێ؛ هاوكات دەڵێت كە ناشێت گەل ببێت بە قوربانیی حكوومەت بەڵكە دەبێت حكوومەت ببێتە قوربانی و پارێزەری گەل.
لە بەیاننامەیەكیدا كە دانەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر كەوتووە، سەدر جەخت دەكاتەوە كە پێویستە سیاسییەكان بەرپرسارەتی لە ئەستۆ بگرن، چونكە ئەوانن كە وەزارەتە ئەمنییەكان بە كۆی جومگەكانیانەوە بە دەستە.

دوێنێ چوارشەممە، بەغدای پایتەختی عێراق و 7 پارێزگای دیكە، بەرەوڕووی 32 تەقینەوە بوونەوە و بە هۆیەوە نزیكەی 400 كەس، بە كوژراو و بریندارەوە بوونە قوربانی.

جێی باسە كە تەقینەوەكان لە ڕێی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و چاندنی بۆمب و هاوەنەوە بوون.
Top