سكرتێری سه‌دام حسێن سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

سكرتێری سه‌دام حسێن سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا
وه‌زاره‌تی دادی عیراق رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ 7-6 عه‌بد حه‌مود سكرتێری سه‌دام حسێن سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

عه‌بد حه‌مود كه‌ ناوی ته‌واوی (عه‌بدولحه‌مید مه‌حمود تكریتی)یه‌، سكرتێری تایبه‌تی سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی عیراق بووه‌ و له‌ كه‌سه‌ هه‌ره‌ نزیك و متمانه‌پێكراوه‌كانیشی بوو، پله‌ی فه‌ریق ئه‌وه‌ل بووه‌.
ناوبراو یه‌كێك بوو له‌و گه‌وره‌ به‌رپرسانه‌ی رژێمی به‌عس كه‌ ده‌ستی له‌ چه‌ندین تاوانی دژ به‌ گه‌لانی عیراق هه‌بوو.
له‌دوای پرۆسه‌ی رزگاكردنی عیراق له‌لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانان به‌ سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، ناوبراو له‌ 16ی حوزه‌یرانی 2003 ده‌ستگیركرا، له‌ ریزبه‌ندی چواره‌می ئه‌و لیسته‌ 55 كه‌سییه‌ی گه‌وره‌ به‌رپرسانی رژێمی پێشووی عیراق بووه‌ كه‌ ئه‌مریكا داوای ده‌ستگیركردنی كردبوون.
له‌ 26-10-2010 له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراقه‌وه‌ حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو به‌تاوانی ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی له‌دژی شیعه‌كان.
ئه‌مڕۆش 7-6 به‌پێی مادده‌ی 13/1/1000 له‌ یاسای دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق حوكمه‌كه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێكرا.
Top