(جۆ بایدن) سه‌ردانی عێراق ده‌كات
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی \"ڕۆیته‌رز\""، به‌م نزیكانه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا (جۆ بایدن) سه‌ردانی عێراق بكات و چاوی به گه‌وره به‌رپرسانی سیاسیی عێراق بكه‌وێت.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه (بایدن) له‌م سه‌ردانه‌یدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سه‌رۆككۆمار (جه‌لال تاڵه‌بانی) و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) و به‌رپرسانی دیكه‌ی عێراقدا تاوتوێ ده‌كات و هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكایان له‌باره‌یانه‌وه پێ ڕاده‌یه‌گه‌نێت."
