تاڵەبانی، دوێنێ، واژۆكانی بۆ نوجێفی ناردووە
پەرلەمانتار لە هاوپەیمانیی كوردستان، شەریف سلێمان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەغدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند كە ئەو واژۆیانەی كە زیاد لە ڕێژەی پێویستە بۆ سەندنەوەی متمانە لە نووری مالیكی، ئێوارەی دوێنێ لە لایەن سەرۆككۆمارەوە بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی نویًنەران، ئوسامە نوجێفیی نێردووە.
شەریف سلێمان ڕوونی كردەوە \"نوجێفی، بەمزووانە لەگەڵ لیستە سیاسییەكاندا كۆ دەبێتەوە كە مەبەست لێی دیاریكردنی كۆبوونەوەیەكی تایبەتە بۆ سەندنەوەی متمانە لە سەرۆكوەیزیرانی عێراق نووری مالیكی.
ئەم ڕاگەیاندنەی ئەو پەرلەمانتارە دوای ئەوەیە کە نووسینه‌گه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار لە ڕوونکردنەوەیەکیدا ڕوونی کردووەتەوە کە هه‌واڵی ئیمزاكردنی سه‌رۆككۆمار له‌سه‌ر نامه‌ی په‌رله‌مانتاران تایبه‌ت به سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نووری مالیكی دووره له راستییه‌وه و سه‌رۆكی كۆماریش له كوتله‌كانی په‌رله‌مانه‌وه لیستی ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی وه‌رگرتووه كه ئیمزای داواكاریی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یان كردووه و ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوویش بڕیاری داوه لیژنه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی پێك بهێنێت."
