سایتی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هاك ده‌كرێت
سپێده‌ی ئه‌مڕۆ سایتی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له‌لایه‌ن چه‌ته‌ی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه هاككرا و دوای هاككردنیشی نامه‌یه‌ك له‌سه‌ر سایته‌كه دانرا كه نوسراوه ئه‌م سایته هاككراوه.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی لابردنی خانه‌ی تایبه‌ت به تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق مشت‌ومڕ له‌سه‌ر سایتی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هاته‌كایه‌وه و دواتر نوسینگه‌كه‌ی تاڵه‌بانی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، لابردنی ئه‌و خانه‌یه به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكیه‌وه بووه نه‌ك به ئه‌نقه‌ست.
هاك كردن یه‌كێكه له‌دیارده به‌رفراوانه‌كانی جیهانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌رێگه‌ی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه و له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاككرا‌و ئالایه‌كی توركیا له‌سه‌ر روپه‌ری ماڵپه‌ره‌كه دانرا، له‌چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا په‌یجی عالیه نسه‌یف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوكدا هاككرا‌و به‌ناوی نسه‌یفه‌وه وته‌ی نه‌شیاو ئاراسته‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی كرا.
-KNN
