قوربانیانی تەقینەوەکەی بەغدا ١٨ کوژراو و ٦٠ بریندارە

قوربانیانی تەقینەوەکەی بەغدا ١٨ کوژراو و ٦٠ بریندارە
سەرچاوەكان لە نەخۆشخانە و پۆلیسی عێراق ڕایانگەیاند، بە هۆی تەقینەوەیەكەوە لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت ١٨ كوژران و ٦٠ـیش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییە بەراییەكانی سەرچاوەكان تەقینەوەكەی ئەمڕۆ دووشەممە لە بەردەم نووسینگەیەكی شیعەكان كە دەكەوێتە ناوەڕاستی بەغداوە، لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە بووە و بە هۆیەوە ١٨ كەس كوژراون و ٦٠ـیش بریندار بوون.

Top