دیاله؛ هاوڵاتییه‌ک تیرۆر کرا و چوار داواکراویش ده‌ستگیر کران
سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس له پۆلیسی دیاله به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: به‌یانیی ئه‌مڕۆ له گوندێکی نزیک باقووبه‌ی ناوه‌ندی دیاله، چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو هاوڵاتییه‌که‌یان له به‌رده‌م ماڵی خۆی دایه‌به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و له ئاکامدا ئه‌و هاوڵاتییه که پیشه‌ی جووتیاره ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌که گوتی: دوای رووداوه‌که چه‌کداره‌کان هه‌ڵهاتوون و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ستی پێکردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌شی دا: هه‌ر ئه‌مڕۆ له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی پارێزگای دیاله له هه‌ڵمه‌تێکی هێزه ئه‌منییه‌کاندا، چوار داواکراو ده‌ستگیر کراون که دووانیان له‌به‌ر تێوه‌گلانیان به‌هۆی کرده‌ی تیرۆریستییه‌وه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر له‌لایه‌ن دادگای دیاله‌وه داواکراون.
