عێڕاقیە: (مالیكی) ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه
(مه‌یسون ده‌ملووجی) به ڕۆژنامه‌ی \"شه‌رقولئه‌وسه‌ت\""ـی ڕاگه‌یاندووه پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق له دووكان، كه تێیدا بڕیار درا پرسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆكوه‌زیران (نووری مالیكی) بدرێته ده‌ستی په‌رله‌مانتاران، له ئێستادا ئیمزای پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆ كراوه‌ته‌وه و له چه‌ند ڕۆژی كه‌می داهاتوودا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
(ده‌ملوجی) ئاماژه‌یشی بۆ ئه‌وه كردووه كه پێشبینی ده‌كرێت (مالیكی) هه‌نگاوێكی ئیستیباقی بهاوێت و به‌رله‌وه له په‌رله‌مان متمانه‌ی لێ وه‌ربگیرێته‌وه، خۆی ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه.
هه‌روه‌ك ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه كه به گوێره‌ی ده‌ستوور پاش ئه‌وه‌ی نیوه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كه‌ن، سه‌رۆككۆمار ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌و كاره ڕاده‌سپێرێت.
گوته‌بێژه‌كه‌ی لیستی \""ئه‌لعێراقییه\"" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه ئه‌وان هه‌فته‌ی ڕابردوو داوایان له ئیئتیلافی نیشتیمانی كردووه كه شوێنگره‌وه‌یه‌ك بۆ (مالیكی) دیاری بكه‌ن."
