عێڕاقییە: دەنگی زیاد لە پێویستمان كۆ كردووەتەوە

عێڕاقییە: دەنگی زیاد لە پێویستمان كۆ كردووەتەوە
لیستی عێراقییە، ڕایگەیاند كە دەنگی زیاتر لە پێویستیان كۆ كردووەتەوە بۆ سەندنەوەی متمانە لە نووری مالیكی. گوتەبێژی عێراقییەیش گەشبینی خۆی نیشاندا بەوەی مالیكی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش بكات.
گوتەبێژی لیستی عێراقییە، مەیسوون دەمەلوجی، لە لیدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند كە لایەنە سیاسییەكان توانیویانە دەنگی زیاد لە پێویست(زیاتر لە نیوەی – 163 -) واژۆیان بۆ مەبەستی سەندنەوەی متمانە لە سەرۆكوەزیرانی عێراق نووری مالیكی كۆ كردووەتەوە.

ئەو گوتی هێشتایش كۆكردنەوەی واژۆ بۆ هەمان مەبەست درێژەی هەیە و لەو باوەڕەدا بوو كە تا چەند سەعاتی داهاتوو دەبێت 200.

دەمەلوجی گەشبینی خۆیشی نیشاندا كە مالیكی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش بكات و ڕێگاكە كورت بكاتەوە و بەڵكو لە واقیعدا بە پرۆسەیەكی دیكەی سیاسیی نوێ عێراق ببوژێتەوە.
Top