سبەی، سێیەم دانیشتنی دادگاییکردنی هاشمی بەڕێوە دەبرێت
سەرچاوەیەك لە دادگای باڵای تاوانەکانەوە ڕایگەیاند سەرباری ئەوەی كە دەستەی پارێزەرانی داوایان كردووە دوا بخریبَت، سبەینێ بەیانی و لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا دادگاییكردنی هاشمی، بەڕێوە دەچێت. بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، سەرۆكایەتیی دادگا هیچ بیانوویەك بۆ دواخستنی بە ڕەوا نابینێت.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، دادگا لەبارەی سێ تۆمەتەوە كە دراونەتە پاڵ هاشمی و پاسەوانەكانی، گوێ لە گوتەی شایەتحاڵ و سكاڵاكاران دەگرێت.
دادگای تاوانەكان یەكەم دادگای لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بەڕێوە برد و سێشەممەی ڕابردوویش دانیشتنێكی دیكە بۆ دادگاییكردنی جێگری سەرۆككۆمار بەڕێوە برایەوە و تێیدا دەستەی پارێزەران لە هاشمی لە دانیشتنەكە كشانەوە.
جیچی وەبیرهێنانەوەیە كە پۆلیسی نێودەوڵەتیی (ئەنتەرپول)، لەسەر داوای حكوومەتی عێراق یادداشتێكی بۆ دەستگیركردنی تاریق هاشمی كە ئێستا لە توركیایە دەر كردووە.
لەبەرانبەردا حكوومەتی توركیا، ڕادەستكردنی جێگری سەرۆككۆماری عێراق، كە كەسایەتییەكی سوننەیە ڕەت كردووەتەوە.
