بەکر حەمەسدیق: بێ دەستتێوەردانی دەرەکی عێراقییەکان باشتر دەتوانن چارەی کێشەکان بکەن
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەر بە لیستی فڕاکسیۆنی کوردستانی، بەکر حەمەسدیق، بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی: \"دەستتێوەردانەکان دوو ئاراستەی هەیە یەکەمیشیان سیاسی و بەهێزبوونی سیاسییەکانە ئەوی دیکەیش ئاراستەیەکی ئەمنییە واتە لە هەردووکیاندا ئامادەبوونێکی ڕاستەوخۆیە و هیچ هێزێکی ناوچەیی عێراق دەستتێوەردانەکانی لەو دوو ڕووەوە بە ئەرێنی نەشكاوەتەوە بۆ خەڵکی عێراق و کوردستان\"".
گوتیشی:\""من پێم وایە دەستتێوەردانەکانی ئەوان نەرێنییە و کاریگەریی خراپی هەیە و تێکدانی ماڵی عێراقییەکانە، ئەگەر ئەوان واز بێنن لە عێراقییەکان بە بڕوای من باشتر دەتوانن کێشەکانی خۆیان بەبێ بوونی ئەوان چارەسەر بکەن \"".
ئاماژەیشی دا:\""بوونی ئەوان بەو شێوەی ئێستا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیانە و بۆ پاراستنی حاڵەتی ئەمنی و سیاسیی خۆیانە و بۆ بەرژەوەندیی ماڵی عێراقییەکان نییە و بە بڕوای منیش دەستتێوەردانەکانیان نەرێنین.\"""
