نەهێڵراوە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ڕووماڵی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بکەن
كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی هەردوو جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق، ڕۆژ نووری شاوەیس و حوسێن شەهرستانی، هاوكات بە بەشادریی پارێزگاری مووسڵ، ئەسیل نوجێفی و هەندێ لە بەپرسانی لایەنە سیاسییەكان دەستی پی كرد.
بەپێی زیانیارییەكان كۆبوونەوەكە لە كۆشكی سەرۆكایەتییە لە مووسڵ و ڕێگەیش بلە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن نەدراتوە ڕوماڵی كۆبوونەوەكە بكەن.
پێشتر سەرچاوەیەك لە پارێزگای مووسڵەوە ڕایگەیاندبوو كە ڕێوشوێنی ئەمنیی توند گیراوەتە بەر و كۆپتەریش بۆ پارساتنی ئاساییشی پارێزگاكە بە كار براوە. هەروەها زانیارییەكان ئاماچە دەدەن كە لە پێنج پردەكەی ئەو شارە چواریان داخراون.
بەم كۆبوونەوەیەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران عێراق كە تێیدا گرفت و كێشەكانی سنووری پارێزگاكە و هاووڵاتیانی تێدا دەخرێتە بەر باس، دەبێت بە سێیەمن كۆبوونەوە كە لە دەروەی پایتەخت(بەغدا) ئەنجام بدرێت.
ئەسیل نوجێفی، پێشتر ڕایگەیاندبوو كە قەیرانی ئێستای عێراق و لە كۆبوونەوەكەدا یەكێك لە پرسەكانی كۆبوونەوە دەبێت و بڕوایشی وەها بوو كە سەردانەکەی مالیکی بۆ تەقاندنەوەی ناکۆکیی نێوان عێراقییە و هاوپەیمانیی کوردستانیە.
رایشیگەیاندووە کە نابێ لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا باس لە ناکۆکییە سیاسییەکانی ئێستای وڵات بکرێ، لە جیاتی ئەو پێویستە هەڵوەستە لەسەر لایەنی خزمەتگوزاری و کێشەکان بکرێ کە دانیشتوانی مووسڵ زۆر پێویستییان بەم لایەنە هەیە.
