ئەمڕۆ، تاڵەبانی و عێراقییە لە سلێمانی کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ، تاڵەبانی و عێراقییە لە سلێمانی کۆدەبنەوە
ئێوارەی دوێنێ‌ سەرۆککۆماری عێراق لە بەغداوە گەیشتەوە شاری سلێمانی و ئەمرۆیش لەگەڵ شاندی باڵای لیستی عێراقییەدا کۆدەبیبَتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتیی کۆمار، کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر کەوتووە و تیایدا هاتووە:\"ئێوارەی دوێنێ‌ سەرۆککۆماری عێراق، جەلال تاڵەبانی، لە شاری بەغداوە گەیشتووەتەوە شاری سلێمانی و ئەمڕۆیش لەگەڵ شاندی باڵای لیستی عێراقییە لەبارەی دواگۆڕانکارییە سیاسییەکانی وڵات گفتوگۆ دەکەن\"".

چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی نێوان تاڵەبانی و لیستی عێراقییەدا شاندی هاوپەیمانیی کوردستانیش بەشداری بکەن."
Top