مالیكی، سێیەم كۆبوونەوەی دەرەوەی پایتەخت لە مووسڵ بەڕێوە دەبات
سەرچاوەیەك لە پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند كە نووری مالیكی بە مەبەستی سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران گەیشتە مووسڵ. بە گوتەی ئەو، كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆ لەبارەی ئەو كێشەكانەوە دەبێت كە پارێزگاكە پێیەوە دەناڵێت.
سەرچاوەكە زیاتر گوتی، هێزە ئەمنییەكانی پارێزگا لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواودان بۆ پاراستنی ڕەوشەكە. چەندین كۆپتەریش بەسەر شارەكەدا دەسوڕێنەوە.
ئەم كۆبوونەوە ئاسایییەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، بۆ گفتوگۆكردن و چارەكردنی ئەو كێشانەیە كە پارێزگاكە پێوە دەنالبَێنێت. دوێنێیش حكوومەتی عێراق ڕایگەیاندبوو ئەو كۆبوونەوەیە سبەی(ئەمڕۆ) لە مووسڵ بەڕێوە دەبرێت، سێیەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەیزیرانە لە دەرەوەی پایتەخت لە ماوەی ئەم ساڵدا. لە 23/2 لە بەسرە كۆبوونەوە، لە 8/5ـیش لە كەركووك و ئەمڕۆیش لە مووسڵ دەبێت.
